وەزارەتی حەج و عومرەی سعودی بڵاوی كردەوە ، خۆیان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان ئامادە دەكەن بۆ ئەوەی پێشوازی لە زۆرترین عومرەكاران بكەن.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودی روونی كردەوە ، دەرگای هەردوو حەرەم بەرووی عومرەكاران دەكرێتەوە بۆ ئەو كەسانەی هەردوو بەشی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.
هاتووە ، ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشوازیمان هەبێت بۆ عومرەكاران كە سەردانی مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە دەكەن.
جێی باسە حكومەتی سعودیە بریاریداوە هەر عومرەكارێك لەدەرەوەی وڵات بێت پێش دەستپێكردنی مەراسیمەكان دەبێت پێكوتە بەكاربهێنێت كە لەلایەن حكومەتەوە بۆی ئامادە دەكرێت.