هانز فیلیك : ئێمە لە قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ دەبین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هانز فیلیك : ئێمە لە قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ دەبین

 

هانز فیلیكی راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی متمانەی بە تیپەكەی هەیە بگاتە قۆناغی پێشكۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وێرای دۆراندنیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵ.

فیلیك لەدوای یارییەكە بۆ تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت وتی : " ركابەرەكەمان هەلەكانی قۆستەوە و سێ گۆڵی تۆماركرد ، وێرای ئەوەی كەمترین هەلی بۆ رێككەوت، لەوكاتەی ئێمە سەركەوتوونەبووین لە دۆزینەوەی رێگای تایبەتی خۆمان".

وتیشی :" بەهۆی بێ بەختیمان ئێمە نەمانتوانی هەلەكان بقۆزینەوە و هێرشەكان بكەین بە گۆڵ ، گۆڵپارێزی ئەوان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد".

دەڵێت : " هێشتا یاری گەرانەوە ماوە ، ئێمە متمانەی (100%)ـمان بەخۆمان هەیە لەیاری گەرانەوە ئەنجامێك تۆمار بكەین لەبەرژەوەندی ئێمە بێت".

هه‌واڵی گرنگ