ئەمرۆ هەولێر لە ئەركێكی قورس رووبەرووی نەفتی میسان دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ هەولێر لە ئەركێكی قورس رووبەرووی نەفتی میسان دەبێتەوە

 

بریارە ئەمرۆ یارییەكانی گەڕی (27)ـی خولی نایابی عێراق بەیاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و نەفتی میسان دەست پێ بكات.

یانەی هەولێر لە كاتژمێر (5:30)ـی ئێوارە لەسەر یاریگای میسان رووبەرووی یانەی نەفتی میسان ببێتەوە و دەیەوێت سێ خاڵ بباتەوە.

یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لەكۆی (26) یاری تەنها (6) سەركەوتنی تۆماركردووە و لە (11) یاری یەكسانبووە و لە (9) یاریش دۆراوە.

لەئێستاشدا یانەكە پلەی (12)ـی ریزبەندی گرتووە بە كۆكردنەوەی (29) خاڵ هەرچی یانەی نەفتی میسانە پلەی حەوتەمی گرتووە بە (36) خاڵ بەجیاوازی (1) خاڵ لەدوای یانەی زاخۆی خاوەن پلەی شەشەم دێت.

یانەی هەولێر بە بارودۆخێكی باش تێپەرنابێت ، هاندەرانی یانەكە لەئاستی تیپەكە رازی نین بەشێوەیەك یانەكە تەنها پێنج خاڵ لەو ناوچەیە دوورە كە دایدەبەزێنێت بۆ خولی پلە یەكی عێراقی.

هه‌واڵی گرنگ