زێدان : بۆ بردنەوە رووبەرووی بەرشلۆنە دەبینەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زێدان : بۆ بردنەوە رووبەرووی بەرشلۆنە دەبینەوە

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایدەگەینێت , بەهەمان شێوەی یاری رابردوومان ئەنجامدان خۆمان ئامادە كردووە، دەزانین یارییەكی زەحمەت ئەنجام دەدەین، پشوومان وەرگرتوەو ئامادەكاریمان دەست پێكردۆتەوە.

زێدان لە لێدوانێكیدا وتی :" ئەتلەتیكۆمەدرید چانسی زیاتری هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەكە، لەسەرمان پێویستە تا كۆتایی خولەكە هەوڵ بۆ بردنەوە بدەین، لە پێشتریش ئەوەم گوتوە خول ركابەرییەكی بەردەوامە، تا كۆتایی كەس نازانێت كێ دەبێتە پاڵەوان".

وتیشی :" ئێمە هەموو رۆژێك كار دەكەین، چەندین یاریمان لەبەردەم ماوە، لەسەرەمان پێویستە بەردەوام بین لە ركابەری بۆ بردنەوەی لالیگا و یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا".

دەڵێت :" فینیسیۆس یاریزانێكی تیپی ئێمەیە دڵخۆشە لەگەڵ ئێمە، ئەو بچووكە و ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، من دڵخۆشم چونكە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات".

ئەوەیشی وت :" هیوادارم رامۆس بەردەوام بێت لەگەڵ تیپەكەمان لە ساڵی داهاتووش لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە، ئەم یارییەش وەك یاری قادش و ئیبار لە سێ خاڵ پێكهاتووەو زیاتر نیە.

راهێنەرەكەی ریال مەدرید وتی :" ئێمە بۆ ئەوە ناچینە ناو یاریگا توشی دۆڕان بێین، بۆ بردنەوە تێدەكۆشین، بیرمان لە دۆران نەكردۆتەوە،میلیتاو یاریزانێكی بەتواناو لاوەو رۆژ بەرۆژ زیاتر فێر دەبێت یاریزانی ئێستاو داهاتووە،ئەسینسیۆش یاریزانێكە پێویستی بە تۆمار كردنی گۆڵە، ئەو ئێستا ئاستی بەرز بۆتەوە بەڵام پێویستە متمانەی زیاتری پێ بدرێت بۆ ئەوەی ئاستی باشتر پێشكەش بكات، دەزانم میسی بۆ بەرشلۆنە گرنگە، هیوادارم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات بەڵام گۆڵ تۆمار نەكات،بەڵام بەرشلۆنە بە بوونی تەواوی یاریزانەكانی باشترە.

هه‌واڵی گرنگ