كۆمان لەبارەی گۆرینی ناوبژیوانی كلاسیكۆ قسەی خۆی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمان لەبارەی گۆرینی ناوبژیوانی كلاسیكۆ قسەی خۆی كرد

 

رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە رایدەگەینێت ,تیپەكەمان متمانەی تەواوی هەیە یارییەكی باش بەرامبەر ریال مەدرید پێشكەش بكات، یاری ئەمجارە گرنگە، ئەنجامەكە یەكلاكەرەوە نابێت بۆ یەكلایی كردنەوەی نازناوی لالیگا، چونكە دوای یارییەكە ژمارەی زۆر یاری دەمێنێت، بەڵام چانس گرنگە، بردنەوەی ئەم یارییە یارمەتی دەردەبێت بۆ درێژەدان و ورەبەرزی بەردەوام بوون".

كۆمان لە لێدوانێكیدا وتی :" پیكی و سێرجی رۆبیرتۆ دوو یاریزانی گرنگن،لەرووی جەستەیی باش ئامادەن و دەیانەوێت یارمەتی تیپەكە بدەن، ئەوەی گرنگە یاریزانەكان بۆ یاری ئەمجارە ئامادەن".

وتیشی :" ئەوەی كلوب لەبارەی یاریگای دی ستیڤانۆ گوتویەتی ئەو دەیەوێت گومان بخاتە سەر كەسایەتی تپێكی گەورەی وەك ریال مەدرید،بەهۆی ئامادەنەبوونی هاندەران لەیاریگا ریال مەدرید لە ئێستادا یاریگای سەرەكی نۆژەن دەكاتەوەو ئەم یاریگایەی دەست نیشان كردووە بۆ ئەوەی ركابەرەكانی یاری تێدا بكەن ئەمەش شتێك نیە قسەی تێدا بكرێت.

دەڵێت :" كلاسیكۆ یارییەكی جیاوازیە ، هەردوو یانە كار بۆ بردنەوەی لالیگا دەكەین، ریال مەدرید رەخنەی زۆری ئاراستە دەكرێت ، چەندین یاریزانی باشی هەیە تیپێكە لەرووی جەستەیی و زهنی باش ئامادەیەو دەرفەتی بردنەوەی كلاسیكۆی هەیە".

ئەوەیشی وت :" ریال مەدرید دەتوانێت بە چەندین شێواز یاری بكات، بەڵام ئێمە تەركیز دەخەینە سەر كارەكانی خۆمان گوێ بەوە نادەین ئەوان بە چ شێوازێك یاری دەكەین، پاڵەپەستۆ لەسەر ركابەرەكەمان دروست دەكەین بەهەر شێوازێك بێت، رەنگە دی یۆنگ لە ناوەراست یان دواوەی بەرگری یاری بكات، جارێ بریارم نەداوە ئەمرۆ قسە لەگەڵ یاریزانەكان دەكەم".

راشیگەیاند:" بێگومان پێكانی رامۆس و ڤاران كاریگەری لەسەر تیپەكە دەبێت، چونكە رامۆس سەركردەی تیپەكە ، ئێمەش ماوەیەك بەهۆی پیكی و رۆبیرتۆ توشی زەحمەتی بوینەوەو تا ئێستاش كۆتینیۆ و فاتێ یاری ناكەن".

وتیشی :" هیوام میسی یەكلاكەرەوە بێت بۆ ئێمە ، هیوام وایە میسی باشترین ئاست پێشكەش بكات، تیپەكەشمان باشترین ئاست پێشكەش بكات".

رایگەیاند:" بەلامەوە گرنگ نیە گۆرانكاری لە ناوبژیوانی یارییەكە كراوە، چونكە لە ئێستادا ڤار بەكار دەهێندرێت".

كۆمان لەكۆتاییدا وتی :" بۆ لیگا باشتر وایە رامۆس یاری بكات و میسیس لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت، ئەمەش دەبێتە هۆش پێشخستنی لالیگا، یاریزانە لاوەكانیش پێویستیان بە یاریزانی بە ئەزموون هەیە".

هه‌واڵی گرنگ