ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە رایدەگەینێت سێ یاریزان دەتوانن كلاسیكۆ لەبەرژەوەندی یانەی بەرشلۆنە یەكلایی بكەنەوە.
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ئینێستای ئەستێرەی پێشووی بارسا (3) یاریزانی دەستنیشانكردووە دەتوانن كلاسیكۆ یەكلایی بكەنەوە.
ئینێستا لەبارەی كلاسیكۆ دەڵێت ، سێ یاریزان هەن دەتوانن رۆلی گرنگیان لەیارییەكە هەبێت ، یەكەمیان سێرجیۆ بۆسكیتسە لەناوەراست رۆڵێكی گەورەی دەبێت.
وتیشی : " دووەم یاریزان ئەلبایە دەتوانێت لە باڵی چەپ باشترین ئاست پێشكەش بكات و پاڵەپەستۆ لەسەر یاریزانانی ریال مەدرید دروست بكات.
كۆتا یاریزانیش بەبروای ئینێستا لیۆنێل مێسییە كە بەردەوام یەكلاكەرەوەبووە لە كلاسیكۆیەكان.