فرانك لامپارد : ئەم سێ بۆندەم ئاراستەكراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فرانك لامپارد : ئەم سێ بۆندەم ئاراستەكراوە

 

فرانك لامپاردی ئینگلیزی و راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی رایدەگەینێت سێ بۆندم ئاراستەكراوە بەلام هێشتا بریاری كۆتاییم نەداوە.

لامپاردی تەمەن (42) ساڵان رایگەیاند : " هەلی زۆر باشم بۆ رێككەوتووە ، بۆ ئەوەی مەشقی چەند یانەیەك و هەڵبژاردەیەك وەربگرم بەڵام پێم وایە بۆمن شایستە نین".

لامپارد لە لێدوانێكیدا وتی : " هیچ كەسێك نییە حەز بەوە بكات پۆستەكەی خۆی لەدەستبدات ، بەڵام لەتۆپی پێ ئەمە هەر روودەدات هەر ئاستێكت هەبێت لەكۆتاییدا هەر بۆند هەڵوەشاندنەوە روودەدات".

وتیشی : " لەراستیدا لەلایەن هەلبژاردەی ئینگلتەرای خوار تەمەن (21) ساڵان بۆندم پێشكەشكراوە ، هەردوو یانەی كریستال پالاس و سێلتیك داوای منیان كردووە بەڵام نەگەیشتووم بە رێككەوتن".

 

هه‌واڵی گرنگ