سكواكا : دوای (21) لێدان مێسی لە گۆڵ تۆماركردن سەركەوتوو نەبوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سكواكا : دوای (21) لێدان مێسی لە گۆڵ تۆماركردن سەركەوتوو نەبوو

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە ژمارەیەكی نەرێنی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید تۆمار كرد.

تۆڕی هەواڵی سكواكا بڵاوی كردەوە , مێسی كۆی لێدانەكانی بەرامبەر ریال مەدرید بۆ (21) لێدان بەرزكردەوە بێ ئەوەی سەركەوتووبێت لە تۆماركردنی گۆڵ.

هاتووە : " لەیارییەكەی دوێنێ شەو مێسی (7) لێدانی ئاراستەی گۆڵی ریال مەدرید كرد بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات".

سكواكا ئەوەیشی نوسیوە : " مێسی لەوەتەی وەرزی (2017 – 2018) نەیتوانیوە گۆڵ بەرامبەر ریال مەدرید تۆماربكات , لەوكاتەوە لەكلاسیكۆیەكان (21) لێدانی ئاراستەی گۆڵ كردووە بەڵام نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بكات".

هه‌واڵی گرنگ