هانز فیلیكی راهێنەری یانەی بایرن میونخ جۆری پێكانەكەی كینگسلی كۆمانی فەرەنسی و یاریزانی تیپەكەی ئاشكراكرد.
لەیارییەكەیان بەرامبەر یانەی یۆنیۆن بەرلین لەگەری (28)ـی خولی یانەكانی ئەڵمانیا كە بە یەكسانبوون كۆتایی هات , كۆمان تووشی پێكان بوو.
كۆمان لە لێدوانێكیدا وتی : " كۆمان لەبەشی سەرەوەی قاچی راستی تووشی پێكان بووە و ئازارێكی زۆری پێگەیشتووە".
ئەوەیشی وت : " پێم وانییە پێكانەكەی زۆر قورس بێت ، چاوەرێی راپۆرتی پزیشكەكان دەكەین لەبارەی پێكانەكەی كۆمان ، بەڵام بواتینگ تەنها ئازاری پێگەیشتووە و پێكانی نییە".