لە یاری لوتکەی هەفتەی 31 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 40 مین سۆن گۆڵێکی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد، بەڵام لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 57 و 79 و 96 فرێد و ئەدیسۆن کاڤانی و ماسۆن گرینوود سێ گۆڵیان بۆ مانچستەر یونایتد تۆمارکرد و یاریەکەشیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە،مانچستەر یونایتد بە 63 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت بە جیاوازی یانزە خاڵ لەگەڵ مان سیتی پێشەنگ، تۆتنهامیش 49 خاڵی هەیە و لە حەوتەمی ڕیزبەنیدایە.