لیژنەی ناوبژیوانان لە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی لەبارەی حاڵەتەكانی یاری نێوان ریال مەدرید و بەرشلۆنە هاتە دەنگ.
ئێستگەی كادینا سێری ئیسپانی بڵاوی كردەوە , لیژنەی ناوبژیوانان لەیەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ بریارەكانی خێل مانزانۆی ناوبژیوانی یاری كلاسیكۆ دووپاتكردەوە.
ئەو لیژنەیە بریارەكانی ناوبژیوانی بە دروست هەژماركرد و پێی وایە ناوبژیوانەكە لە ئاستێكی بەرز دەركەوتووە و بەباشی یارییەكەی بەرێوەبردووە.
جێی باسە یەكێك لە حاڵەتەكانی یاری كلاسیكۆ كە مشت و مڕی دروست كرد , كێشمەكێشمی نێوان فێرلاند مێندی و برایتوایتی یاریزانی بارسا بوو كە بەمهۆیەوە یاریزانانی بارسا پێیان وابوو لێدانێكی سزایان بۆ هەژمار نەكرا.