یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جگە لە دۆراندنی دوو خاڵی دیكە بەرامبەر یانەی ریال بیتیس یاریزانێكی گرنگیشی لەدەستدا.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەماوەی یەك هەفتە (5) خاڵی بەرامبەر یانەكانی ئیشبیلیە و ریال بیتیس لەدەستدا و لەدواین یاری بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوو.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە , جواو فیلیكس بەهۆی بەركەوتنی لەگەڵ یاریزانێكی یانەی ریال بیتیس تووشی پێكان بوو لەسەر ئاستی پاژنە پێی راستی.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت , جگە لەم یاریزانەش یاریزانی ئینگلیزی (كیران تریپیێر) لەسەر ئاستی پشتی تووشی پێكان بوو, بەمەش كێشەیەكی زۆر بۆ سیمیۆنی دروست بووە.