دیمبلی : لەژووری خۆگۆرین بە ئیتۆ بانگم دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیمبلی : لەژووری خۆگۆرین بە ئیتۆ بانگم دەكەن

 

عوسمان دیمبلی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لەبارەی نوێكردنەوەی بۆندەكەی و پەیوەندی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئاشكرادەكات.

دیمبلی لەكۆتایی وەرزی داهاتوو بۆندەكەی كۆتایی پێدێت ، تا ئێستاش هیچ گفتوگۆیەكی فەرمی لەبارەی نوێكردنەوەی بۆندەكەی نەكراوە.

دیمبلی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی وتی : " هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی نوێكردنەوەی بۆندەكەم نەكراوە , بەڵام من هەست بە دۆخێكی باش دەكەم".

لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ مێسی وتی : " مێسی متمانەیەكی زۆر بە یاریزانە لاوەكان دەبەخشێت ، ئەو هاوكاریمان دەكات ، بەردەوام ئامۆژگاریمان دەكات".

دەشڵێت : " لەژووری خۆگۆرینی یاریزانانی بەرشلۆنە بە ساموێل ئیتۆ بانگم دەكەن ، من ئێستا لەباشترین ئاستی خۆمم".

هه‌واڵی گرنگ