پاریس پشت لە مێسی دەكات و سەڵاحی دەوێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاریس پشت لە مێسی دەكات و سەڵاحی دەوێت

 

رۆژنامەكانی فەرەنسا بڵاویان كردەوە یانەی پاریس سان جێرمان روو لە لیڤەرپوول دەكات بۆ ئەوەی یاریزانێكی ئەو یانەیە بگوازێتەوە ریزەكانی.

تۆڕی هەواڵی (تیلیفوت)ـی فەرەنسی بڵاوی كردەوە یانەی پاریس سان جێرمان بێ هیوابووە لە مانەوەی كیلیان مباپی و پێدەچێت لە كۆتایی ئەم وەرزە ریزی تیپەكە بەجێبهێڵێت.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت , یانەی پاریس سان جێرمان بریاریداوە روو لەیانەی لیڤەرپوول بكات و بۆند لەگەڵ محمد سەڵاح واژۆ بكات.

تیلیفوت نوسیویەتی , پاریس سان جێرمان نەیتوانیوە مێسی رازی بكات بۆ ئەوەی پەلكێشی بكات بۆ پاریس ، بۆ ئەمەش چاوی بریوەتە تواناكانی محمد سەڵاح بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەكانی.

 

هه‌واڵی گرنگ