لوكاس ڤاسكوێزی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەهۆی پێكانەوە لەكۆی گشتی یارییەكانی ئەم وەرزە دادەبرێت.
لوكاس ڤاسكوێز كە لەیاری بەرامبەر بەرشلۆنە دووچاری پێكان بوو وتی : " راستە تووشی پێكان بووم بەڵام هەرگیز ناكەوم".
وتیشی : " من شتێك لەو یانەیە فێربووم ئەویش ئەوەیە لەكاركردن بەردەوامم و هەمیشە دەجەنگم لەپێناو ئامانجەكانم".
دەڵێت : " هەوڵدەدەم لەدەرەوەی یاریگا پشتگیری یاریزانانی ریال مەدرید بكەم ، چونكە ئەستەمە بتوانم بگەرێمەوە یارییەكانی ئەم وەرزە".
جێی باسە دواین پشكنین بۆ ڤاسكوێز ئەنجامدراوە ، دەركەوتووە یاریزانەكە بۆ ماوەی دوو مانگ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.