ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی ریال مەدرید ستایشی ئاستی خۆی و تیپەكەی دەكات ، پێی وایە ئەو لەباشترین وەرزی خۆیەتی لەماوەی یاریكردنی لەگەڵ ریال مەدرید.
ناچۆ لەلێدوانێكیدا لەدوای یارییەكەیان بەرامبەر لیڤەرپوول وتی : " من و میلیتاو كاتێك لێرەین بۆ شتێكی گرنگ لێرەین ، ئەمشەو هەردووكمان توانیمان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین".
وتیشی : " سێ یاری زۆر قورسمان بەیەكەوە ئەنجامدا ، بەڵام زۆر دڵخۆشم بۆ میلیتاو و بۆ خۆم و بۆ تیپەكەم ، لەبەرزترین ئاستی خۆمان بووین ، هەر ئەركێك بەمن بسپێردرێت لە باشترین ئاستی خۆم دەبم".
ناچۆ ئەوەیشی وت : " پێم وایە ئەمە باشترین وەرزی منە ، متمانەیەكی زۆرم بەخۆم هەیە ، ئەم متمانەیە هۆكارێكە بۆ هاوكاریكردنی تیپەكەم و بەدیهێنانی ئامانجەكان".
لەكۆتاییدا ناچۆ وتی : " ئێمە لەیاری چوون لە دۆخێكی باش بووین و گورزی خۆمان وەشاند ، بۆیە ئاساییە رازی بین بەو هێرشانەی لەلایەن لیڤەرپوول لەسەرمان بوو".