ئەمرۆ ئەركی رۆما قورسە و ڤیاریالیش رووبەرووی دینامۆ زەگرەب دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ ئەركی رۆما قورسە و ڤیاریالیش رووبەرووی دینامۆ زەگرەب دەبێتەوە

 

ئەم وەرزەی خولی ئەوروپی بەبوونی چوار یانەی گەورە لەسەر ئاستی ئەوروپا , ركابەرییەكانی بەهێز كردووە ، بەشێوەیەك بیرمان لای چامپیۆنس لیگێكی بچوكە بەناوی یۆرۆلیگ.

هەریەكە لەیانەكانی مانچستەر یونایتد و ئەرسناڵ و ڤیاریال و رۆما هێزێكی زۆریان لە پاڵەوانیەتییەكە بەخشیوە , لەگەڵ بوونی ئەیاكس وەك نوێنەرەكەی هۆڵەندا.

هەر یەك لەو یانانە پاڵێوراوێكی سەرەكین بۆ ئەوەی نازناوی یۆرۆلیگ ببەنەوە وڵاتەكانیان كە پێدەچێت لەئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا یەكێكیان بێت.

یانەی ئەیاكس ئەمستردام كە ركابەرێكی سەرەكی بوو لەیانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەمساڵ لە یۆرۆلیگ رووبەرووی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەبێتەوە كە ئەنجامەكانی شایستەن لەو پاڵەوانیەتییە.

تاكە یانە لەم وەرزە بۆ جاری یەكەم بەشداری كردبێت یانەی غەرناتەیە , هەرچی یانەكانی دیكەیە لەسەر ئاستی ئەوروپا و یۆرۆلیگ ناوێكی تایبەتیان هەیە.

هەردوو تۆپی پێی ئینگلیزی و ئیسپانی نیوەی تیپە بەشداربووەكانی ئەم قۆناغەیان پێكهێناوە بەشێوەیەك بۆ هەر خولێك دوو یانە بەشدارن.

لەنێو ئەم هەشت یانەیە هەریەكە لەیانەكانی ئەیاكس ئەمستردام لەساڵی (1992) و مانچستەر یونایتد لەساڵی (2017) ئەم نازناوەیان بەرزكردۆتەوە.

ئەیاكس رووبەرووی یانەی رۆما دەبێـەوە كە پێشتر یەك جار گەیشتۆتە یاری كۆتایی بەڵام شكستی هێناوە لە بردنەوەی نازناوەكە.

یانەی رۆما لەسەر ئاستی خولی ئیتاڵی ئەنجامەكانی زۆر خراپن و وەك پێویست نین ، لەدوای بردنەوەیان لەیانەی شاختار لەقۆناغی رابردوو ، بەرامبەر ناپۆلی دۆرا و لەگەڵ ساسۆلۆ دوو خالی گرنگی لەدەستدا، بەڵام توانی یاری رابردوو بەرامبەر ئەیاكس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (2 – 1) بباتەوە و ئەركی خۆی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو ئاسان بكات

ئێستا یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدایە و سەریناخات بۆ یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مەگەر بەبردنەوەی ئەم نازناوە بگەرێتەوە بۆ ركابەرییەكانی چامپیۆنس لیگ لە وەرزی داهاتوو.

لەیارییەكی دیكەش یانەی ڤیاریالی ئیسپانی وەك دووەم نوێنەری ئیسپانییەكان لە پاڵەوانیەتییەكە رووبەرووی یانەی دینامۆ زەگرەبی كرواتی دەبێتەوە.

لەیاری رابردوو یانەی ڤیاریال بە گۆلێكی گرنگ لەیانەی دینامۆ زەگرەبی بردەوە ، یانە كرواتییەكە بە ئاسان لە قەلەم نادرێت دوای ئەوەی توانی ریمۆنتادا بەرامبەر تۆتنهام تۆمار بكات و لەپاڵەوانیەتییەكە دووری بخاتەوە ، ئەمەش دڵەراوكێی بۆ یاریزانانی ڤیاریال دروست كردووە.

ڤیاریال زۆر بە ئەستەمی دەزانێت پلەی چوارەمی ریزبەندی وەربگرێت كە (15) خاڵ لێی دوورە بۆیە هیچ ئومێدیكی بەو خولە نەماوە بۆ ئەوەی سەریبخات بۆ چامپیۆنس لیگ مەگەر بە بردنەوەی نازناوی یۆرۆلیگ نەبێت كە دەمێكە پلانی بۆ داناوە.

هه‌واڵی گرنگ