ئەمرۆ لە دێربی مەدرید ریال مەدرید رووبەرووی خیتافی دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ لە دێربی مەدرید ریال مەدرید رووبەرووی خیتافی دەبێتەوە

 

لەسەر یاریگای كۆلیسیۆم ئەلفۆنسۆ پێرێز یانەی ریال مەدریدی دووەمی ریزبەندی بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ بەورەیەكی بەرز دەبێتە میوانی خیتافی 15می ریزبەندی بە 30 خاڵ.

ریال دوای گەیشتنی بەیاری پێش كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشێوەیەكی باش بۆ ئەم یارییە ئامادەیەو هەوڵ دەدات ئەنجامێكی باش لەم یارییەشدا تۆمار بكات.

لەم یارییەدا بەهۆكاری جیاواز ریال مەدرید لەتواناكانی هەریەك لە سێرجیۆ رامۆس و رافائیل ڤاران و ناچۆ فێرناندێز و دانی كارفاخال و فێرلاند مێندی و كاسیمیرۆ و لۆكاس فاسكێز و ئیدین هازارد بێ بەش دەبێت.

بەمەش دەبێت زێدانی راهێنەر چارەسەرێكی گونجاو بۆ هێڵی بەرگری بدۆزێتەوە چونكە سەرجەم یاریزانەكانی ئەم هێڵەی بەشداری لەیارییەكە ناكەن، زێدان جگە لە سێ خاڵ بەهیچ ئەنجامێكی تر ڕازی نابێت چونكە دەیەوێت نازناوەكە بباتەوە.

هەرچی یانەی خیتافیە مەترسی دابەزینی لەسەرە بۆیە ئەویش پێویستی بە ئەنجامێكی باش هەیە رەنگە بەشداری نەكردنی زۆرێك لەیاریزانانی ریال بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باش تۆمار بكات.

هه‌واڵی گرنگ