ئەمرۆ میلان لەپێناو مانەوەی لە ركابەری ، رووبەرووی جەنەوا دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ میلان لەپێناو مانەوەی لە ركابەری ، رووبەرووی جەنەوا دەبێتەوە

 

لەسەر یاریگای سان سیرۆ یانەی میلانی دووەمی ریزبەندی بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ میوانداری یانەی جەنەوای 13می ریزبەندی بە 32 خاڵ دەكات ، لەم یارییەدا میلان لەتواناكانی زلاتان ئیبراهیمۆفیچ بێ بەش دەبێت بەهۆی وەرگرتنی كارتی سور لەیاری رابردوو بەرامبەر بە پاڕما.

میلان بەجیاوازی 11 خاڵ لە ئینتەرمیلانی پێشەنگی دوورە، ئەم تیپە دەیەوێت بردنەوە تۆمار بكات تا پارێزگاری لە پلەی دووەمی ریزبەندی بكات و چانسی بۆ بردنەوەی نازناوەكە زەحمەت بووە.

هەرچی جەنەوایە چانسی بەشداری كردنی نیە لەخولەكانی ئەوروپا و بە 10 خاڵیش لە ناوچەی دابەزین دوورە، هەوڵ دەدات زیاتر خۆی لە ناوچەی مەترسی دوور بخاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ