ئەگوێرۆ و بەرشلۆنە لەیەكتر نزیكبوونەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگوێرۆ و بەرشلۆنە لەیەكتر نزیكبوونەوە

 

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ئیسپانیا باس لە هەنگاوی داهاتووی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی ئەستێرەی مانچستەرسیتی دەكەن لە پەیوەندی كردن بە یانەی بەرشلۆنە.

مانچستەرسیتی لەماوەی رابردوو رایگەیاند ئەم وەرزە كۆتا وەرزی ئەگوێرۆ دەبێت لەگەڵ مانچستەرسیتی پاش ئەوەی گرێبەستەكەی كۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی هیرنان ریگویرای بەڕێوەبەری كارەكانی ئەگوێرۆ لە یەكێك لە نوسینگەكانی یانەی بەرشلۆنە بینراوە بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پەیوەندی كردنی ئەگوێرۆ بە یانەكە ، ئەگوێرۆ یەكێكە لەو ناوانەی لە بەرشلۆنە داوا كراوە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەكەی پێ بەهێز بكات.

ئەگوێرۆ پەیوەندیەكی باشی هەیە لەگەڵ لیۆنێل میسی كاپتنی یانەی بەرشلۆنە ئەمەش دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ پەیوەندی كردنی ئەم یاریزانە بە یانە كاتالۆنیەكە".

هه‌واڵی گرنگ