شورتە سێیەم یاری لە یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا دۆراند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شورتە سێیەم یاری لە یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا دۆراند

 

یانەی شورتە سێیەم یاری لەیارییەكانی قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا دۆراند ، دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3 – 0) بەیانەی ئەهلی سعودی دۆرا.

عەبدوڵا حەسون لە خولەكی (22) یانەی ئەهلی بە گۆڵێك پێشخست ، ئەم گۆڵە گۆڵێكی دیكەی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئیدریس فتوحی لە خولەكی (37) ئەنجامەكەی لەسەر یانەی شورتە دوو هێندە كرد ، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەش بە دوو خولەك عەبدوڵرەحمان غەریب گۆڵی سێیەم و متمانەیی بۆ یانە سعودیەكە تۆماركرد.

بەم ئەنجامەش یانەی شورتە لەهەرسێ یاری یەكەم بەرامبەر یانەكانی دحێلی قەتەری و ئیستقلال تەهرانی ئێرانی و ئەهلی سعودی دووچاری دۆراندن بوو , بە بێ خاڵ پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتووە.

هه‌واڵی گرنگ