بەسرە میوانداری جامی كەنداوی عەرەبی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەسرە میوانداری جامی كەنداوی عەرەبی دەكات

 

لیژنەی گشتی یەكێتی جامی كەنداوی عەرەبی لە تۆپی پێ بەشێوەیەكی فەرمی رایگەیاند شاری بەصرە میوانداری یارییەكانی ژمارە 25ی جامەكە دەكات.

ئەم بریارەش دوای كۆبونەوەی سەرۆكەكانی یەكێتی تۆپی پێی جامی كەنداوی عەرەبی هات لە نێوانیشان لیژنەی گشتی یەكێتیەكە بەشداری كرد، ئەمەش پاش ئەوەی لیژنەی سەرپەرشتی سەردانی شاری بەصرەیان كرد لەماوەی رابردوو لە كۆبونەوەكە رایانگەیاند شارەكە بەتەواوی ئامادەیە بۆ میوانداری كردنی یارییەكان.

پێدانی شەڕەفی میوانداری كردنی جامی كەنداوی عەرەبی بە شاری بەصرە دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردووش چەند جارێك بەهۆكاری جیا جیا رێگە نەدرا جامەكە لەشاری بەصرە ئەنجام بدرێت و گواسترایەوە بۆ وڵاتەكانی تر، بەڵام ئەمجارەیان بەسەرپەرشتی عەدنان درجالی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق هەوڵی زۆردرا لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان بۆ ئەوەی بەصرە شەرەفی میوانداری كردنی یارییەكانی پێ بدرێت و لەكۆتایشدا سەركەوتوو بوون بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەكە.

پێدانی ئەم شەرەفە بە شاری بەصرە پاش ئەوە هات لە مانگی رابردوو شاری دەوحە لە پێناو شاری بەصرە لە مافی میوانداری كردنی یارییەكان خۆش بوو پاڵپشتی خۆی بۆ شاری بەصرە رایگەیاند.

لەدوای ئەوەی بەفەرمی بریاردرا یارییەكان لە عێراق ئەنجام بدرێت، درجال داوای لە پارێزگاری بەصرەو دەستەی گشتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد پەلە بكەن لەسەر تەواو كردنی ئەو كەم و كورییانەی لە لایەن لیژنەی پشكنینی میوانداری كردن دەست نیشان كراوەو پیرۆزبایی خۆشی ئاراستەی شەقامی وەرزشی كرد بۆ ئەو دەستكەوتە.

یەكێتیەكانی تۆپی پێی كەنداویش پیرۆزباییان ئاراستەی عێراق كرد بۆ بەدەست هێنانی مافی میوانداری كردنی یارییەكان و هیوایان خواست بە باشترین شێوە یارییەكان بەڕێوە بچێت.

لەلایەن خۆشیەوە ئەیاد بونیانی سەرۆكی دەستەی كاتی تۆپی پێی عێراق دڵخۆشی خۆی بە ، بەدەست هێنانی مافی میوانداری كردنی یارییەكان نیشانداو هیوای خواست دوای ئەم بریارە یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا بەشێوەیەكی كۆتایی ئابڵوقەی وەرزشی سەر عێراق هەڵبگرێت كە ئێستا بەشێك لە یاریگاكان مافی میوانداری كردنی یارییەكانیان هەیە.

ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە دەبێتە یەكەمین پاڵەوانێتی گەورە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەكە لە عێراق ئەنجام بدرێت لەدوای نزیكەی 40 ساڵی رابردوو ئەمەش بە دەست كەوتێكی گرنگ و گەورە هەژمار دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ