مينا بەسێ گۆڵ هەولێری ناردەوە فرانسۆ هەریری
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مينا بەسێ گۆڵ هەولێری ناردەوە فرانسۆ هەریری

 

یانەی مینا سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و یانەی هەولێری بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام دووچاری شكست كرد, لەو یارییەی لەیارییەكانی گەڕی (29)ـی خولی نایابی عێراقی لەسەر یاریگای فەیحا لەشاری بەسرە بەرێوەچوو.

لەخولەكی (18) حوسام مالك گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی مینا تۆماركرد ، هەوڵەكانی هەولێر بۆ راستكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە دەستی پێكرد بەڵام گێمی یەكەم كۆتایی پێهات.

لە گێمی دووەم مینا باشتر یاری كرد بەڵام لەخولەكی (85) عەباس یاس گۆڵی دووەم و متمانەیی بۆ یانەی مینا تۆماركرد و لە سێ خاڵ نزیكی كردنەوە.

ئەمەو لە خولەكی كۆتایی یارییەكە مورتەزا عادل گۆڵی سێیەم و كۆتایی بۆ یانەی مینا تۆماركرد و یانەكەی بەرەو سێ خاڵ برد.

یانەی مینا كۆی خاڵەكانی بۆ (35) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی (11)ـی گرتووە ، هەرچی یانەی هەولێرە خاڵەكانی لە (32) خاڵ مانەوە و پلەی (13)ـی ریزبەندی گرتووە.

هه‌واڵی گرنگ