یانەی شورتەی عێراقی دووەم نوێنەری عێراقییەكان لە یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا شان بەشانی قوەجەیە ماڵئاوایی كرد.
یانەی شورتە لەدواین گەڕی قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بە ئەنجامی (1 - 0) بە یانەی ئیستقلال تەهرانی ئێرانی دۆرا.
یانەی شورتە بە كۆكردنەوەی (3) خال پلەی كۆتایی ریزبەندی گرووپەكەی گرتووە ، هەرچی یانە ئێرانییەكەیە بە (11) خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە ، هەردوو یانەی دحێلی قەتەری و ئەهلی سعودی بە (8) خاڵ پلەی سێیەمیان گرتووە.
ئەمە دۆراندنی پێنجەمی یانەكەبوو لەسەر یەكتر ، لە قۆناغی گرووپەكان تەنها یەك یاری بردەوە ئەویش بەرامبەر دحێل بوو بە ئەنجامی (2 - 1) گۆل.