بۆ دووەم مانگ لەسەریەک و بەسەرپەرشتی لیژنەیەک، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی مانگی ڕابردووی هەڵبژارد، لە ڕاپرسیەکەدا کە 15 ڕاهێنەر و 15 کاپتنی یانەکان و 24 دەزگای ڕاگەیاندن تێیدا بەشداریکردووە، دوای وەرگرتنی دەنگەکان و فەرزکردنی ئەنجامی باشترینەکان بۆ مانگی چوار بەمشێوەی خوارەوە بوو ؛
لەکۆی (54 ) دەنگ : -
باشترین ڕاهێنەر / ڕزگار عەلی لەیانەی سیروانی نوێ بە ( 41) دەنگ.
باشترین یاریزان / بەهاددین بەکر یاریزانی یانەی سیروانی نوێ بە (35 ) دەنگ
باشترین گۆڵپارێز / عەبدوڵا حەمەد لەیانەی برایەتی بە ( 33) دەنگ.
بەناوی یەکێتیەکەمانەوە پیرۆزبایی لەهەرسێ باشترینەکانی مانگی ڕابردوو دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ سەرجەم وەرزشوانان دەخوازین.
- سپۆنسەری بەشترینەکانی مانگ (قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەر لەهەولێر ) .