سێ بژاردە دەخرێتە بەردەم لیفاندۆفیسكی بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سێ بژاردە دەخرێتە بەردەم لیفاندۆفیسكی بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی

 

رۆژنامەیەكی ئەلمانی بڵاوی كردەوە ، سێ بژاردە دەخرێتە بەردەم رۆبێرت لیفاندۆفیسكی بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتووی خۆی.

رۆژنامەی سپۆرت بێڵد روونی كردۆتەوە ، زاهاڤی بریكاری كارەكانی لیفاندۆفیسكی لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونخ كۆبۆتەوە و سێ بژاردەیان بۆ داهاتووی یاریزانەكە راگەیاندووە.

سەرچاوەكە دەڵێت ، چەندین یانەی گەورە دەیانەوێت یاریزانە پۆڵەندییە تەمەن (32) ساڵییەكە بگوازنەوە ریزەكانیان كە نرخەكەی دەگاتە نزیكی (60) ملیۆن یۆرۆ.

بێڵد نوسیویەتی ، سێ بژاردە لەبەردەم ئیدارەی بایرن و یاریزانەكە هەیە ، یەكەمیان واژۆكردنی بۆندێكی نوێیە لەگەڵ بایرن و یاریزانەكە تا كۆتایی كاروانی وەرزشی لەگەڵ تیپەكە بمێنێتەوە.

دووەم بژاردە ئەوەیە یاریزانەكە تا كۆتایی هاتنی بۆندەكەی چاوەرێ بكات كە لە هاوینی (2023) كۆتایی دێت ، سێیەمیشیان رازی بوونی ئیدارەی بایرن میونخە بۆ ئەوەی یاریزانەكە لەم هاوینە ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت.

 

هه‌واڵی گرنگ