پیكێ : نازانم بۆچی ناوبژیوان هیچ شتێك لە ڤیدیۆ نابینێت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پیكێ : نازانم بۆچی ناوبژیوان هیچ شتێك لە ڤیدیۆ نابینێت؟

 

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنە دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە بردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر یانەی ڤاڵانسیا و دەڵێت ناوبژیوانان هیچ شتێك لە ڤیدیۆیەكان نابینن.

پیكێ لە لێدوانێكیدا وتی : " چۆكی من سەلامەتە ، هەستم بە ئازارێك كرد بەلام دەتوانم یارییەكە تەواو بكەم ، ئەم سەركەوتنە دوای دۆراندنمان بەرامبەر غەرناتە زۆر گرنگە".

وتیشی : " یارییەكە هاوشێوەی یاری ڤیاریال بوو ، وەڵامی ئێمە زۆر خێرابوو ، متمانەمان بەخۆمان هەبوو".

لەكۆتاییدا وتی : " من نازانم ئەو حاڵەتەی كۆریا هەڵەبوو یان نا ، بەلام پێم وایە ناوبژیوان هیچ شتێك لە ڤیدیۆ نایبینن".

 

 

هه‌واڵی گرنگ