ئیشبیلیە هیوای لەدەستدا و سێ خاڵی لە خولی ئیسپانی بەفیرۆدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیشبیلیە هیوای لەدەستدا و سێ خاڵی لە خولی ئیسپانی بەفیرۆدا

 

لەکۆتا یاری هەفتەی 34 ی خولی ئیسپانیا، یانەی سیڤیلیەی چوارەمی ڕیزبەندی میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباوی کرد.

هەرچەندە بەدرێژایی هەردوو تایمەکە سیڤیلیە بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوت بەڵام بەگۆڵێکی بێوەڵام یاریەکەی بە بلباو دۆڕاند، تاکە گۆڵەکەش لە خولەکی 90 ئینیاکی ویلیامز تۆماریکرد.

سیڤیلیە بەکۆکردنەوەی 70 خاڵ لە چوارەمی ڕیزبەندیدا مایەوە و بلباویش 45 خاڵی هەیە و لە نۆیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.

هه‌واڵی گرنگ