پۆكیتینهۆ : دەبێت باڵادەستی خۆمان بەسەر یارییەكە بسەپێنین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆكیتینهۆ : دەبێت باڵادەستی خۆمان بەسەر یارییەكە بسەپێنین

 

ماوریسیۆ پۆكیتینهۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی رایدەگەینێت نازانین كیلیان مباپی بەشداری یارییەكەی ئەمرۆ دەكات یان نا.

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مان سیتی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ پۆكیتینهۆ وتی : " مباپی بەتەنها بەشداری مەشقەكانی كردووە هیوامان وایە بەشداری یارییەكە بكات".

وتیشی : " ئامانجی یەکەممان لە یارییەکەدا سەپاندنی باڵادەستی خۆمانە بەسەر مان سیتیدا لەکاتێکدا ئەوەش زۆر قورسە بەتایبەت لەگەڵ راهێنەرێکی وەک گواردیۆلا".

دەڵێت ، یاریەکەمان بەرامبەر مان سیتی وەک رووبەرووبونەوەی جەنگ دەبێت و دەبێت بەباشترین شێوە ئامادەبین بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەستبهێنین.

 

هه‌واڵی گرنگ