هاندەران دەگەرێنەوە یاریگاكانی تێنس
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاندەران دەگەرێنەوە یاریگاكانی تێنس

 

بریارە جامی داهاتووی ڕۆلان گارۆس کە بڕیارە لە 30 ی ئەم مانگە دەستپێبکات وەزیری وەرزشی فەرەنساش دەڵێت هاندەران دەگەرێنەوە یاریگاكان.

جان میشێل بلانکەری وەزیری پەروەردە و وەرزشی فەڕەنسا رایگەیاند،  بەئامادەبوونی ڕێژەیەکی دیاریکراوی هاندەران بەڕێوەدەچێت کە زیاتر بێت لەژمارەکەی وەرزی رابردوو.

میشێل ئاشکرایکرد، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە هەر یاریگایەکی جامەکە ڕێگا بە هەزار هاندەر دەدرێت لە قۆناغەکانی سەرەتادا لە یاریگا بوونیان هەبێت.

بڵاویشیکردەوە، لە قۆناغەکانی کۆتایی جامی ڕۆلان گارۆسدا ژمارەی ئامادەبووانی هاندەران لە یاریگاکاندا زیاد دەکات بەشێوەیەک لە قۆناغی چارەکی کۆتاییەوە ڕێژەکە زیاد دەبێت بۆ پێنج هەزار هاندەر لە هەموو یاریگایەکدا.

جامی ڕۆلان گارۆس کە یارییەکانی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە یاریگای خۆڵدا ئەنجامدەدرێت ، لە 2021 لە 30 مانگی پێنجدا دەستپێدەکات و لە 13 ی مانگی شەش کۆتایی دێت.

 

هه‌واڵی گرنگ