كۆنتی : ئەم نازناوە وەڵام بوو بۆ رەخنەگران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆنتی : ئەم نازناوە وەڵام بوو بۆ رەخنەگران

 

یانەی ئینتەرمیلان بەشێوەیەكی فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا لەمبارەیەوە راهێنەرەكەیان دەڵێت وەڵامێک بوو بۆ ئەوانەی داوای ڕۆیشتنی ئەویان کردووە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاند ، بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا وەک وەڵامێک بوو بۆ هەموو ئەوانەی ڕەخنەیان لێدەگرتم و داوای ڕۆیشتنی منیان دەکرد کە ئەو کارەش هاندەرانی هەندێک لە یانەکانی تری لە پشتبوو.

وتیشی : " هاتم بۆ ئینتەر بۆ ئەوەی یانەکە بگەڕێنمەوە سەر سکەی بەدەستهێنانی نازناوەکان لە سێ وەرزدا ، بەخۆشحاڵیەوە دوای دوو وەرز توانیم ئەو مەبەستەی هەمبووە بەدەستیبهێنم".

لەكۆتاییدا وتی : " پلانی گونجاو بۆ وەرزی داهاتوو دادەنێین و ئامادەکاری دەكەین بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

 

هه‌واڵی گرنگ