ماسۆن مۆنتی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە بردنەوەی تیپەكەی و گەیشتنیان بەیاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ.
ماسۆن مۆنت لە لێدوانێكیدا رایگەیاند : " من ناتوانم هیچ وشەیەك بدۆزمەوە بۆ ئەوەی خۆشی خۆمی پێ دەرببرم , بەراستی شەوێكی گرنگ بوو , یارییەكی قورس بوو".
وتیشی : " لەسەرمان پێویست بوو بە ئارامی یاری بكەین ، دەمانتوانی پێنج گۆڵ تۆمار بكەین ، بەڵام ئەوەی كە گرنگ بوو بردنەوەی یارییەكە بوو".
دەشڵێت : " ئاهەنگەكانی ئێمە دەربرینی خۆشییەكان بوو , لە گێمی یەكەم زۆر باش بووین ، هەلی باشمان بۆ رێككەوت ، توانیمان بەشێوەیەكی گشتی كۆنترۆڵی یارییەكە بكەین".