ڤینیسیۆسی بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ریال مەدرید رایدەگەینێت هەموو هەوڵێكیاندا بۆ بردنەوەی یارییەكە و گەیشتن بەیاری كۆتایی بەلام سەركەوتوو نەبوون.
جۆنیۆر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند : " ئێمە دەبێت بجەنگین لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا ، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەم كارە ، لەسەر رێگای دروست هەنگاو دەنێین".
وتیشی : " ئەركەكە بۆ ئێمە قورسە ، لە ساڵانی رابردوو تیپەكەمان هەموو شتێكی بردۆتەوە ، شتێكی ئاساییە ئەگەر بۆ چەند ساتێك تووشی دۆراندن بێین".
دەڵێت : " من لە شوێنێكی جیاواز یاریم كرد ، بەڵام راهێنەر داوای لێكردن ئەو كارە بكەم ، پێم وابێت ئاستێكی باشم پێشكەش كرد ، راستە نەمتوانی ئەو شتە بكەم كە تیپەكەم دەیەوێت بەڵام لەسەرمان پێویستە كار بكەین بۆ بردنەوەی لالیگا".