كاسیمیرۆی بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی ریال مەدرید دۆراندنی تیپەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر چێڵسی بە ئازار دەزانێت.
كاسیمیرۆ لە لێدوانێكیدا دوای یارییەكە رایگەیاند ، ئێمە لەماوەی (25) خولەكی سەرەتا زۆر باش یاریمان كرد ، دوو هەلمان بۆ رێككەوت نەمانتوانی بیانكەین بە گۆڵ".
وتیشی : " چێڵسی لەگێمی دووەم باشتربوو ، هەلی باشتریان بۆ رێكەوت ، هیچ شیكردنەوەیەكی دیكەم بۆ یارییەكە نییە".
دەڵێت ، هەلی ئەوەمان هەبوو بۆ ئەوەی بگەینە یاری كۆتای بەڵام چێڵسی شایستەتربوو ، ئێستاش پێویستە بیر لەیاری داهاتووی خولی ئیسپانی بكەینەوە ، چونكە بۆ ئێمە ئەم نازناوە زۆر گرنگ دەبێت".