لەیارییەكی دواخراوی گەڕی (28)ـی خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی شورتە بە ئەنجامی (3 – 1) لەیانەی نەفتی میسانی بردەوە.
لەخولەكی (28) ئەمجەد رەحیم گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی نەفتی میسان تۆماركرد ، بەڵام وەڵامی یانەی شورتە لەلایەن ئەمجەد عەتوان بوو لەخولەكی (41) بە لێدانی سزا ئەنجامەكەی راست كردەوە.
لە گێمی دووەم شورتە باشتر یاری كرد ، لەخولەكی (50) محمد قاسم گۆڵێكی دیكەی بۆ یانەكە تۆماركرد و ئەنجامەكەی دوو هێندە كرد ، ئەمە پێش ئەوەی ئەمجەد عەتوان بێتەوە و لەخولەكی (65) گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆماربكات.
بەم ئەنجامەش یانەی شورتە خۆی كردە خاوەنی (52) پلەی چوارەمی ریزبەندی یانەكانی گرتووە و یارییەكی دیكەی دواخراوی هەیە.