مانگی سووری فەڵەستینی بڵاویكردهوه، پۆلیسی ئیسرائیل، لە رێگەی بەکارھێنانی بۆمبی دەنگی و فرمێسکرێژەوە، هێرشی كرده سهر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا و، ھەوڵی بڵاوەپێکردنی نوێژخوێنیانیان داوه.
مانگی سووری فەڵەستینی رایگهیاند: ژمارەی بریندارەکانی ھێرشەکانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا، دەرگای شام و گەڕەکی شێخ جەراح لە رۆژھەڵاتی قودس بۆ ١٧٨ کەس بەرزبۆتهوە.
له راگەیەندراوەکەدا هاتووه، ١٧٨ فەڵەستینی لە ئاکامی ھێرشەکاندا برینداربوون، ٨٨ کەسیان بۆ نەخۆشخانەکانی قودس گوازراونەتەوە و ئەوانەی دیکەش لە شوێنی رووداوەکە چارەسەرییان بۆ ئەنجامدراوە.
مانگی سووری فەڵەستینی ئاماژەی بەوەشکردووه، زۆربەی بریندارەکان بە بەرکەوتنی فیشەکی پلاستیکی بە دەمووچاو، چاو و سنگیان برینداربووه و، بەم ھۆیەوەش مانگی سووری فەڵەستین، بۆ رێگرتن لە قەرەباڵەغی نەخۆشخانەکان، نەخۆشخانەی گەرۆکی داناوە.