كەناڵێكی فەرەنسی بلاوی كردۆتەوە یانەی پاریس سان جێرمان نزیكبۆتەوە لە رێككەوتن لەگەل لیۆنێل مێسی بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە پاریس.
كەناڵێ (Telefoot_TF1)ـی فەرەنسی بڵاوی كردۆتەوە ، لیۆنێل مێسی بۆتە خواستی پاریس سان جێرمان ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بێ هیوابوون لە مانەوەی مباپی لە ریزەكانیان.
سەرچاوەكە دەڵێت ، دوای نوێكردنەوەی بۆندی نیمار ، پاریس سان جێرمان دەیەوێت مێسی بگوازێتەوە ریزەكانی و گۆرانكاری لە هێڵی پێشەوە بكات.
كەناڵە فەرەنسییەكە روونی كردۆتەوە ، مباپی لەكۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بەیانەی ریال مەدرید دەكات ، بەم پارەیە كە دەستیان دەكەوێت بۆند لەگەڵ مێسی واژۆ دەكەن.