خوان لاپۆرتای ئیسپانی و سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بیرۆكەی رۆیشتنی عوسمان دیمبلی فەرەنسی رەتدەكاتەوە.
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، لاپۆرتا نایەوێت دەستبەرداری عوسمان دیمبلی بێت ئەگەرچی لەكۆتایی وەرزی داهاتوو بۆندەكەی كۆتایی پێدێت.
سەرچاوەكە دەڵێت ، لەكۆتایی ئەمساڵ یاریزانەكە دەتوانێت بەخۆرایی ریزەكانی بلاوگرانا بەجێبهێڵێت ، كەچی سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە سوورە لەسەر ئەوەی لەم هاوینە دەستبەرداری نەبێت.
موندو ئەوەیشی نوسیوە ، لاپۆرتا بەهیواوە لەیاریزانەكە دەروانێت و دەیەوێت بۆندێكی پێشكەش بكات و بۆندەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە نوێ بكاتەوە.