بەرنامەیەكی وەرزشی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە ، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت كەسێكی دیكە بۆ شوێنی كۆمان دەستبەكاربكات.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆ روونی كردۆتەوە ، خوان لاپۆرتا لەگەڵ لیۆنێل مێسی و جۆردی ئەلبا و جیرارد پیكێ گفتوگۆی كردووە و ناوی چاڤی هێناوە.
لە هەواڵەكە هاتووە ، لاپۆرتا لە ئێستاوە كار بۆ وەرزی داهاتوو دەكات ، بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت چاڤی هێرناندێز رازی بكات پەیوەندی بە یانەكە بكات.
دەشڵێت ، چاڤی لەگەڵ یانەی سەددی قەتەری گفتوگۆی كردووە هەر كاتێك لە بەرشلۆنەوە بۆندی ئاراستە بكرێت بۆندەكەی نێوانیان هەڵدەوەشێنێتەوە.