پێنج ڕۆژە ٣٢ گەشتیارانی هەرێم لە وڵاتی مصر دەستبەسەرن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێنج ڕۆژە ٣٢ گەشتیارانی هەرێم لە وڵاتی مصر دەستبەسەرن

كۆمەڵێك لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان ٣٢ كەسە، بە مەبەستی گەشت و سەیران لە ١٦ی مانگی نیسان سەردانی وڵاتی مصر دەكەن و لە ئێستادا دەستبەسەرن.

دەزگای لوتكە بڵاویكردەوە: بۆ گەشت و گەڕان بە چەند شارێكی ئەو وڵاتە، لەلایەن شۆفێرێكی مصرییەوە ٣٢ گەشتیاری هەرێمی كوردستان دەبرێن بەرەو شاری ئەسكەندەرییە لەوڵاتی میصر، بەڵام لە ناوچەیەكی قەدەغەكراوی ئەو سنوورە جێیان دەهێڵێت و دواتر لەلایەن پاسەوانانی سنوری وڵاتی میصرەوە دەستگیر دەكرێن كە وازانراوە ئەو هاوڵاتییانە بیانەوێت لەو سنوورەوە كۆچ بكەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو گەشتیارە كوردانە ماوەی پێنج ڕۆژە لە بنكەیەكی پۆلیس لە وڵاتی مصر دەستبەسەرن و لە ژیانێكی سەختدان بەهۆی كەمی و نەبوونی ئاو و خۆراكەوە لە گەراجی ئۆتۆمبیلەكانی پۆلیس دا دەستبەسەرن.

ئاماژەی بەوەشكرد: پاش لێكۆڵینەوە لە ڕاستی ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانە، لە پاش ڕۆژێك دادگا بڕیاری داوە ئازادبن وابڕیاریشە ١١ی ئەم مانگە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

هه‌واڵی گرنگ