ریال مەدرید هەلی وەرگرتنی پێشەنگی خولی ئیسپانی لەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ریال مەدرید هەلی وەرگرتنی پێشەنگی خولی ئیسپانی لەدەستدا

 

لە هەفتەی 35 ی خولی ئیسپانیا،لە یارییەکی بەهێزدا ڕیاڵ مەدرید میوانداری سیڤیلیەی کرد.

لەخولەکی 23 فێرناندۆ گۆڵێکی بۆ سیڤیلیە کرد و لە خولەکی 67 مارکۆ ئەسێنسیۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد بەڵام لەخولەکی 78 ئیڤان راکیتیچ گۆڵی دووەمی بۆ سیڤیلیە کرد، لە خولەکی 94 دیگۆ کارلۆس بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی یەکسانی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردەوە و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید 75 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، سیڤیلیەش 71 خاڵی هەیە و لە چوارەمی ڕیزبەندیدایە.

هه‌واڵی گرنگ