لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی 35 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی کرۆتۆنی کرد.
یاریەکەش بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ڕۆما کۆتاییهات، گۆلەکانیش پیلیگرینی دوو گۆڵ و مایۆرال دوو گۆڵ ومختاریان لەتایمی دووەمدا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، ڕۆما بە 58 خاڵ لە حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت، کرۆتۆنیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی بیستەم و کۆتایدایە.