لە هەفتەی 35 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسنال لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر وێست برۆمیچ یاریکرد.
ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی کە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا،گۆڵەکانی ئارسناڵ لە خولەکەکانی 29 و 35 و 90 سمیس ڕۆی و نیکۆلاس پیپی و ویلیان تۆماریانکرد، ماتیۆ پێرێرا لەخولەکی 67 تاکە گۆڵەکەی وێست برۆمیچی کرد.
ئارسناڵ خاوەنی 52 خاڵە و لە نۆیەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، وێست برۆمیچ لە نۆزدەی ڕیزبەندیدایە بە 26 خاڵ.