بەرپرسێكی ریال مەدرید : لێدانە سزاكەی ئیشبیلیە لەوانەیە خول یەكلایی بكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسێكی ریال مەدرید : لێدانە سزاكەی ئیشبیلیە لەوانەیە خول یەكلایی بكاتەوە

 

ئیمیلیۆ بوتراگینوای بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و دامەزراوەیی لەیانەی ریال مەدرید رەخنە ئاراستەی ناوبژیوان دەكات و پێی وایە هۆكاری یەكسانبوونەكەی تیپەكەیەتی بەرامبەر ئیشبیلیە.

بوتراگینوا لە لێدوانێكیدا دوای یەكسانبوونیان لەگەڵ یانەی ئیشبیلیە وتی : " بەخت لەگەڵ ئێمە نەبوو ، بەداخەوە بەشێك لە بریارەكانی ناوبژیوان دژی ئێمە بوو".

وتیشی : " پێم وایە ئەو لێدانی سزایەی بۆ ئیشبیلیە هەژماركرا چارەنووسی خول یەكلایی دەكاتەوە ، ئەو بریارە بۆ ئێمە قورس بوو، وای لێكردووین هەست بە نیگەرانی بكەین".

دەشڵێت ، لەسەرمان پێویستە لەیارییەكانی داهاتوو بەباشی بەدیار بكەوین و ركابەری بكەین لەسەر بردنەوەی نازناوەكە و تا دواین ساتەكان كۆڵ نەدەین".

 

هه‌واڵی گرنگ