بڕیاری فرۆشتنی چەند پارچە زەویەك لەسلێمانی هەڵوەشایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیاری فرۆشتنی چەند پارچە زەویەك لەسلێمانی هەڵوەشایەوە

جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێشتر بڕیاری فرۆشتنی چەند پارچە زەویەك لەسلێمانی درابوو، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارەكە هەڵوەشایەوە.

ئاكۆ علی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوا بەدوای ئاگاداریمان ژمارە 4795 لە 7/4/2021 كە لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ بە ژمارە 8246 لە 28/4/2021 بڵاوكراوەتەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەین كە زیادكردنی ئاشكرا بۆ ئەو زەویانە ئەنجام نادرێت.

سەبارەت بە هۆكاری هەڵەوەشاندنەوەی بڕیارەكە، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو: هۆكارەكە لە بەر بەرژوەندی گشتییە.

هه‌واڵی گرنگ