زێدان : ئەمرۆ زۆر لە ناوبژیوان تورەم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زێدان : ئەمرۆ زۆر لە ناوبژیوان تورەم

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵتەنگی خۆی راگەیاند بە یەكسانبوونی تیپەكەی بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە و رەخنە ئاراستەی ناوبژیوان دەكات.

زێدان لە لێدوانێكیدا وتی : " من هیچ شتێك تێناكەم ، نازانم بۆچی حاڵەتەكەی میلیتاو بووە لێدانی سزا ، من باوەرم نەهات بەشیكردنەوەكانی ناوبژیوان".

وتیشی : " من هیچ شتێكم لەبارەی ناوبژیوان نەگوتووە ، بەڵام ئەمرۆ زۆر تورەم ، دڵتەنگم بەوەی ناوبژیوان بەرامبەر ئێمەی كرد".

لەكۆتاییدا راهێنەرەكەی ریال مەدرید وتی : " وێرای هەموو ئەمانە ، ئێمە هەلەكان لەدەستی خۆمان نادەین ، پێویستە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو سێ یارییەی داهاتوو بكەین".

 

هه‌واڵی گرنگ