رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردەوە بەئەگەرێكی زۆر یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ئیستامبوڵ بۆ لەندەن دەگوازرێتەوە.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی روونی كردۆتەوە ، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەیەوێت یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ لەنێوان مانچستەر سیتی و چێڵسی بۆ پۆرتۆ بگوازێتەوە.
سەرچاوەكە دەڵێت ، تا ئێستا بریاری فەرمی ئەوەیە یارییەكە لە ئیستامبوڵ بەرێوەبچێت ، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەكان لەو وڵاتە ئەگەر هەیە بگوازرێتەوە بۆ پورتوگال.
تایمز نوسیویەتی ، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەگەڵ حكومەتی بەریتانیا نەگەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی رێگە بە نێردەی وڵاتان و بەرپرسانی وێفا و دەزگا راگەیاندنەكان بدەن بەبێ كەرەنتین بتوانن سەردانی لەندەن بكەن و یارییەكە لە ویمبلی بەرێوەبچێت بۆیە نزیكترین بژاردە یاریگای یانەی پۆرتۆیە.