رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، جیانلویجی دۆنارۆمای گۆلپارێزی یانەی میلان پاشگەزبۆتەوە لەچوونی بۆ یانەی یوڤینتۆس.
بۆندی دۆنارۆما لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی پێدێت و لەم هاوینە دەتوانێت بەخۆرایی بچێتە هەر یانەیەك كە خۆی دەیەوێت.
ماڵپەری فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە ، یانەی یوڤینتۆس بەدوای تواناكانی دۆنارۆما دەگەرێت و ئامادەیە هەمان مووچەی ئێستای پێ بدات كە لە میلان وەریدەگرێت.
سەرچاوەكە نوسیویەتی ، ئەگەر یوڤینتۆس نەتوانێت بەشداری چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو بكات ، دۆنارۆما ناتوانێت درێسی سپی و رەشی یانەكە بپۆشێت.