دوای ئەوەی وێنەیەكی قیرتاوكردنی شەقامێكی 35 مەتری بڵاوكرایەوە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە هاتەدەنگ و ڕایدەگەیەنێت: ئەو قیرتاو كردنە ھیچ پەیوەندی بەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیەوە نیە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەو قیرتاو كردنە ھیچ پەیوەندی بەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیەوە نیە و بەداخەوە كەناڵێكی خاوەن ئەزمون لەگەل كۆمەڵێك سایت وپەیجی دیار ئەم وینەوەو ھەواڵە بلاودەكەنەوە بەبێ گەراندنەوە بۆ راست ودروستی بابەتەكە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی لەوینەكەدا دیارە قیری خاوەن كارگەیەكی قیرە لەسلێمانی كەچەند گەڵابەیەك قیری زیادی ھەبوە ناردویەتی بۆگەركێك كەخزمەوكەسی خۆی لێ یە قیرەكەی ھەڵ رشتوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەكاتی قیرتاو كردن ونۆژنكردنەوەی شەقامەكاندا ئامێری فاریشەو رۆڵە وەئەندازیار وكرێكارانی دلسۆز بەكاردەهێنن.