یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق یەكەم ژەمە ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگرت.
باسل كۆركیس ، بەرێوەبەری كارگێری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند ، هەڵبژاردەكەمان لە (18)ـی ئەم مانگە بەشداری كامپێكی مەشق و راهێنان دەكات لە شاری بەسرە".
وتیشی : " ئێمە لەم ماوەیە دوو یاری دۆستانە بەرامبەر تاجێكستان و نیپال لە (24) و (29)ـی ئەم مانگە ئەنجامدەدەین".
دەشڵێت ، تەواوی یاریزانان و دەستەی هونەری هەڵبژاردەكە ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرت.